سوپا ساڵاری توركیا 3 سه‌ربازمان له هه‌رێمی كوردستان كوژران
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له سنوره‌كانی هێرده‌ن و ده‌شتی هێرتی سنوری برادۆست سوپای توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند, زوو زوو رووبه‌رووی پێكدادان ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڕیلاكانی په‌كه‌كه, هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا رایگه‌یاند، له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌نێوان هێزه‌كانیان و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، 3 سه‌ربازی سوپاكه‌یان كوژران.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، كاتێك ئه‌و 3 سه‌ربازه توركه كوژراون، كه هێزه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كردووه و، له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێك له پێگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌یه‌كی سنووری له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌كات و ناوچه‌یه بكات، كه شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا گوزه‌راوه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، سوپای توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی له هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان راگه‌یاند، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه توركانه‌ی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا كوژراون زۆر له‌وه زیاتره كه له‌لایه‌ن سوپاسالاری توركیاوه راگه‌یه‌ندراوه.