لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕاگەیەنرا

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پێوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری رای دەگەیەنێت، مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت.

یەكەم/ رۆژی یەكشەم 3/6/2018، مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە دابەش دەكرێت.

دووەم/ رۆژی دووشەم 4/6/2018
– وەزارەتی تەندروستی.
– وەزارەتی دارایی و ئابووری.

سێیەم/ رۆژی سێشەم 5/6/2018.
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
– وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون.
– كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانییانی سیاسی.

چوارەم_ چوارشەم 6/6/2018.
– وەزارەتی كارەبا.
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی.
– ئەنجوومەنی دادوەری.
– وەزارەتی داد.

پێنجەم/ پێنجشەم 7/5/2018.
– وەزارەتی شارەوانی.
– وەزارەتی پلاندانان.
– وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.

شەشەم/ یەكشەم 10/6/2018
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
– وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
– خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

حەوتەم/ دووشەم11/6/2018
_وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
– دیوانی چاودێری دارایی.
– دەستەی مافی مرۆڤ.
– دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
– دەستەی ژینگە.
– دەستەی وەبەرهێنان.
– دەستەی دەسپاكی
– كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.
– دەزگای مین.

هەشتەم/ سێشەم 12/6/2018
– وەزارەتی رۆشنبیری.
– سەرۆكایەتی هەرێم.
– سەرۆكایەتی پەرلەمان.
– سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

نۆیەم/ چوارشەم 13/6/2018
ئەنجوومەنی ئاسایش.

Back to top button