له حهوزی حهمرین داعش خۆی رێكدهخاتهوه
لهگهڵ ئهوهی چهند چاڵاكیهكیان له باشوری كهركووك و سنوری حهوزی حهمرین ئهنجامدا, بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی ناحیەی قەرەتەپە، لەلایەك لەبوونی بارەگای چەندین گرووپی هێزی چەكداری عیراق لە ناو ناحیەكەیان نیگەرانن و لە لایەكی دیكەشەوە دەسپێكردنەوەی جموجوڵی چەكدارانی داعش لە سنورەكەیان مەترسی و دڵەڕاوكێی بۆ دروستكردوون.
محەمەد حاجی عومەر لێپرسراوی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتی رایگهیاندووه:” بارەگای چەندین گرووپی چەكداری هێزە عیراقییەكان لە سنوری قەرەتەپە، بۆتە مایەی نیگەرانی هاووڵاتیان و هەروەها زیادكردنی جموجوڵی داعش لەوناوچەیە، هەڕەشەو مەترسی بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنورە دروستكردووە.
راشیگەیاند، جموجوڵی داعش لە سنوری قەرەتەپەو زنجیرە چیای حەمرین زیادیكردووەو لە ئێستادا لە قۆناغی خۆڕێكخستنەوەدان و چەكدارانی ئەو رێكخراوە بەشەوان باڵادەستن لەو سنورەداو هێزە عیراقییەكانیش وەك پێویست ناتوانن سەقامگیری ئەو ناوچەیە بپارێزن.