شوان داودی:بە پلنیۆم پینە و پەڕۆ ناکرێ، کۆنگرە چارەسەرە
یەکێتی نیشتیمانی كوردستان بەنیازە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پلنیۆم ببەستێ، سه‌عدی پیره گووته‌بێژی یه‌كێتی ده‌لێت :یه‌كیتی هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره ئه‌دات نه‌ك پلینیۆم .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی5ی2018 شوان داودی پەرلەمانتاری یەكێتی و یەكێ لە بەشداربووانی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی حزبەكە لە كەركووك،له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ره‌خنه له حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی كۆنگره به پلینیۆم و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” “بە پلنیۆم پینە و پەڕۆ ناکرێ، کۆنگرە چارەسەرە”.
یەكێتی بڕیاری داوە لە دوای یەکلاییبوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، به‌رله گه‌یشت به هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دەست بە ئامادەکاری بکات بۆ بەستنی پلینیۆم، ئەمەش بەلای بەشێك لە کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە، چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ناکات.
یەکێتی لە دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی بە دەست چەندین کێشەی ناوخۆییەوە دەناڵێنێ و بەرهەم ساڵح جێگری سکرتێری گشتی و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، باڵێكی حزبەكەش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریان ئەنجام داوە، كە شوان داودی یه‌كێكه له خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.