هوشیارعه‌بدوڵا:سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به ده‌ست فواد مه‌عسومه‌وه چوار ساڵه خه‌وتووه
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی نووسراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەداتەوە و دەڵێت “دامەزراوەی سەرۆكایەتی كۆمار ماوەی چوار ساڵە خەوتوە بە دەست دكتۆر فوئاد مەعسومەوە”.
هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند:”دامەزراوەی سەرۆكایەتی كۆمار ماوەی چوار ساڵە خەوتووە بە دەست دكتۆر فوئاد مەعسومەوە ئەم چەند رۆژە چالاك بووە و كەوتۆتە دژایەتی هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ رێگری لەساختەكاری، لەو بارەیەوە رای خۆی وا دەربریوە كە دانیشتنەكەی پەرلەمان دەستوری نییە”.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بەتەنزەوە ده‌ڵێت: “لەچوار ساڵی رابردودا سەرۆكی كۆمار جگە لەبروسكەی پرسە و جەژنە پیرۆزە كارێكی تری نەبووە” .
هه‌روه‌ها هوشیار عه‌بدوڵا دەشڵێت ” سەرۆك كۆمار بەڕوونی لایەنگری بەرەی تەزویر دەكات”.