توركیا وەڵامی پەرلەمانی عێراقی دایەوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەدیاری كراوی لە عێراق لەسەر هێزەكانی توركیا كۆبۆوە داوای چوونە دەرەوەی كرد لە خاكی عێراق ئەوە لەكاتێكدایە كە كۆمەڵێكی هێزی تری بیانی لەناو عێراق دان، توركیا وەڵامی تووندی پەرلەمانی عێراقی دایەوە، ئەو وڵاتەشی بە دابەش بوو وەسف كرد.
 
گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له‌ باشیك هێزی داگیركه‌ر نین و رێگه‌ ناده‌ین هیچ لایه‌نێك ئه‌م پرسه‌ بكاته‌ كێشه‌ و مایه‌ی مشتومڕی نێوان هه‌ردوو وڵات. گوتیشی: “عێراق وڵاتێکی دابەشکراوە”.
 
 
نوعمان كورتوڵموش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند: “هاتنی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا بۆ باشیك، به‌پێی ره‌زامه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كان بووه‌ و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش ستایشی توركیای كردووه‌ به‌هۆی سازكردنی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی نیشتمانی ، هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌”.
 
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا جەختیکردەوە لەوەی کە “ئه‌م یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ش هێزی داگیركه‌ر نین و رێگه‌ ناده‌ین هیچ لایه‌نێك ئه‌م پرسه‌ بقۆزته‌وه‌ و بیكاته‌ كێشه‌ و مایه‌ی مشتومڕی نێوان هه‌ردوو وڵات”. 
 
كورتوڵموش گوتی “هۆكاری سه‌ره‌كیی جێگیربوونی ئه‌م هێزه‌ی توركیا له‌ نزیك موسڵ، بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان به‌گشتی و داعش به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها بوونی داعش له‌ موسڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ توركیا”. 
Back to top button