له‌ ساڵی 2011 وه‌ سوپای ئیسرائیل ئاماده‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێرانه‌

تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیل بووه‌ له‌ ساڵانی 2011 بۆ 2016 لە چاوپێکەوتنێکی تەله‌ڤزیۆنییدا هەوڵێکی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران ئاشکرا دەکات.
 
له‌ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (کێشاتی) ئیسرائیلی تامیرپاردۆ بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند:” لە ساڵی 2011 ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) سوپاکەی ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە ماوەی 15 رۆژدا، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئەو هێرشەی وەستاندووە”.
 
بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیل ڕاشیگه‌یاند:”: “بۆ دڵنیابوون لە هەمووشتێک، قسەم لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی و کەسانی بەرپرس کرد دەربارەی راگەیاندنی جەنگەکە چونکە دەمویست دڵنیابم کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە من ڕووبەڕووی سزای یاسایی نابمەوە.”
 
پێشتریش ئیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، رایگەیاندبوو “بنیامین ناتانیاهۆ دەیویست لە ساڵی 2011 هێرشبکاتە سەر ئێران، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕێگەیان نەداوە.”
 
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئێران و ئیسرائیل چەند جارێک لەسەر کێشەکانی ناو سووریا لە جەنگ نزیک بوونەتەوە.
Back to top button