تاقیكردنه‌وه‌ی گاوكاو له چین
ره‌نگه پێشتر گوێت له تاقیكردنه‌وه‌ی گاوكاو بووبێت، كه یه‌كێكه له گرانترین تاقیكردنه‌وه‌كانی جیهان، پرسیاری گران و كه‌شێكی ترسناك، كامێرای چاودێری و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی، هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ چوونه زانكۆ.
1- چاودێرییه‌كی چڕی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێ
گاوكاو ئاڵۆزترین سیسته‌می چاودێریكردنی بۆ دانراوه، هه‌موو رێگاكانی غه‌شكردن و قۆپیه له قوتابییان گیراوه، ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه تۆ له جێگه‌ی كه‌سێكی دیكه نه‌هاتووی تاقیكردنه‌وه بكه‌ی، هه‌روها ئامێری پچڕاندن و نه‌هێشتنی شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی مۆبایل و رادیۆش به‌كارده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشكنێنێكی زۆر ورد بۆ قوتابییان ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان.
له رۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا، حكوومه‌ت مۆڵه‌ت ناداته هیچ فه‌رمانبه‌رێك، بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی خۆی له جیاتی ده‌وامی فه‌رمی بۆ یارمه‌تیدانی قۆپیه‌كردنی قوتابیان به‌سه‌ر نه‌بات.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پرسیاره‌كان ده‌گوازێته‌وه له رێگه‌ی ئامێری جی پێ ئێسه‌وه چاودێرێ ده‌كرێت.
2- سه‌قامگیری
له رۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا، هه‌موو هاووڵاتییانی چین ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، پرۆژه‌ی بنیاتنان راده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییان له تاقیكردنه‌وه بێزار نه‌بن، نابێت هیچ شۆفێرێك هۆڕنی ئۆتۆمبێله‌كه لێبدات، ته‌نانه‌ت ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كانی ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ره‌تنه‌بێت كه تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت.
ئۆتۆمبێلی پۆلیس له ته‌واوی شوێنه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تیش قوتابییان بپارێزن.
3- تاقيكردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاییكه‌ره‌وه
به ده‌رچوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، قوتابی له باشترین زانكۆكانی چین وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش رۆڵی ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین كار كه له وڵات‌دا هه‌یه.
به‌هۆی بوونی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی ئاستی زانستی له نێوان زانكۆكانی چین هه‌یه، قوتابییان له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه گوشارێكی زۆرییان ده‌خرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كه چڕبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها مادده‌ی وزه‌به‌خشیش به‌كارده‌هێنن.
ئه‌و گوشارانه‌ی له كاتی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌وێته سه‌ر قوتابییان، ده‌گاته ئاستی له هۆشخۆچوون و بوورانه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار خۆكوشتنیش، به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر مامۆستاكانیش جێبه‌جێ ده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه‌كه 9 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و به دوو رۆژ ئه‌نجامده‌درێت و له‌سه‌ر 750 نمره‌یه.
4- سه‌ره‌ڕای چاودێری توند قوتابییه‌كان قۆپیه ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێك، به‌ڵام ساڵانه قوتابییه چینییه‌كان، رێگه‌ی دیكه و نوێ بۆ قۆپیه‌كردن له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌دۆزنه‌وه، وه‌كو شاردنه‌وه‌ی كامێرا ورد و بیستۆك له‌نێو قه‌ڵه‌م و مساحه و بوتڵی ئاو.
5- كه‌سوكاری قوتابی هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ قۆپیه
كه‌سوكاری قوتابییان منداڵه‌كانییان هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی جیاواز بخوێنن، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی وا چاره‌نووسسازدا، ته‌نها به هاندان بۆ خوێندن ناوه‌ستن، به‌ڵكو ده‌بنه به‌شێك له پلانی قۆپیه‌كردن، ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له رێگه‌ی مۆبایل و بیستۆلی وردی بێته‌له‌وه، كه خۆیان درووستی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێكجاریش پشێوی له شوێنه‌كانی تاقیكردنه‌وه درووست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كه‌لوپه‌لی قۆپیه ببه‌نه هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، چونكه هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی له باشترین زانكۆی وه‌ربگیرێت.
6- ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن
ساڵانه به ملیۆنان قوتابی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن،له ساڵی 2017دا نزیكه‌ی 10 ملیۆن قوتابی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجامداوه و له‌وانه‌ش ته‌نها 3.7 ملیۆن قوتابی له زانكۆ وه‌رده‌گیرێت.
7- سزای قۆپیه‌كردن قورسه
قوتابی له‌كات قۆپیه‌كردن ماوه‌ی 1-3 ساڵ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بێبه‌ش ده‌كرێت، هه‌ندێكجاریش سزاكه ده‌گۆڕێت بۆ به‌ندكردن، كه له 7 ساڵ زیاتر نییه.