گه‌ڵا مێو مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌م نه‌خۆشیه‌ ترسناكانه‌.

گەڵامێو ئەگەرچی تام چێژێكی تایبەتی هەیەو مزرە، لە پاڵ تامەكەشی چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە و پێویسته‌ به‌كاربهێندرێت.”

(جەمیل حەرب) توێژەرێكی فەڵەستینییە دوای ئەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر سوودەكانی گەڵامێوكردووە بە تایبەتی لە گەڵای ترێی جۆری (بیتۆنی) و (شامی) پێكهاتە گرنگەكانی گەڵای مێوی دیاری كردو دواتریش لە سەر خانە تەندروست و ئەو خانانەی تووشی شێرپەنجە بوون، تاقیكردەوەو لە ئەنجامدا ڕوون بوویەوە كە گەڵای مێو بە توندی ڕێگری لە گەشەسەندنی خانە شێرپەنجەیییەكان دەكات و لەناوی دەبات.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە نموونەی داهێنانەكەی ڕەوانەی پەیمانگەی (ماكس بلانك) ی ئەڵمانیا كردووە، بۆ ئەوەی زیاتر لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن و ئەو دڵنیاییش دەداتە هەمووان كە پێكهاتە سروشتییەكانی گەڵای مێوی سروشتی، دەبێتە هۆی لەناوبردنی گەشەی خانەی شێرپەنجەیی، هەروەها مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵیش دوور دەخاتەوە.

ئەو وتیشی، هیوا زۆرە لە ساڵانی داهاتوودا لەڕێی ئەم پێكهاتەیەوە دەرمانی تایبەت بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دروستبكرێت.

هاوكات گەڵامێو ڕێژەیەكی باش لە ڕیشاڵی تێدایە بەمەش سیستەمی هەرس باشتر دەكات هەربۆیە یارمەتی هەڵمژینی خۆراك دەدات و ڕێگری لە تێكچوونی كرداری هەرس بە هۆكاری جیاواز دەگرێت.

جگە لەوانەش گەڵامێو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز بۆ نەخۆشانی جومگەكان بەسوودەو پارێزگاری لە تەندروستی جومگەكان دەكات، مەنگەنیز یەكێكە لە كانزا گرنگەكان كە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پارێزگاریكردن لە تەندروستی جومگەكانی مرۆڤ.88

سوده‌كانی بریتین له‌:-

1. ڤیتامین (C) كە بە یەكێك لە ڤیتامینە هەرە بەسوودەكانی كۆئەندامی بەرگری دادەندرێت هۆكارە بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەبەر دەوڵەمەندی گەڵامێویش بەم ڤیتامینە خواردنی یارمەتی چاڵاكردنی كۆئەندامی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆس و بەكتریایە دەبێتەوە كە هێرش دەكەنە سەر لەشی مرۆڤ.

2. پارێزگاری لە پێستی مرۆڤ دەكات و ڕێگری بوونی زیپكە دەگرێت.

3. هاوشێوەی دژە ئۆكسانێكیش كاردەكات ڕێگرە لە توشكردنی مرۆڤ بە شێرپەنجە.

4. گەڵای مێو ڕووبەڕووی خانەكانی شێرپەنجە دەبێتەوەو ڕێگریش لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان و نەخۆشییەكان دڵ دەكات.

Back to top button