زێدان به سهربهرزییهوه ریال مهدریدی بهجێهێشت.
پاش دوو وهرز و نیو، دواجاری زێدان له ریال مهدرید ماڵئاوای كرد و له كۆنگرهیهكی رۆژنامهنووسیدا، بۆ دواجار دهرگای له رووی ریال داخست و ئهو یانهیهیی بهجێهێشت كه مێژووی تێدا تۆمار كرد و سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لهسهر یهك تێیدا بهدهستهێنا و لهو ماوهیهدا 9 نازاناوی بۆ یانهكهی بردهوه.”
لەپاش وازهێنانی زیدان لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید، پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر لە زیدان پاڕاوەتەوە بۆئەوەی لە پۆستەکەی بەردەوام بێت ونەڕوات، بەڵام زیدان بە هەموو شێوەیەک رەتیکردۆتەوە وەرزی داهاتوو بمێنێتەوەو لە کۆتایشدا بڕیاری چوونیدا.
رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە.” كه پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ خۆسیە لویز سانچێزی بەڕێوەبەری یانەکە، ماوەی زیاتر لە 2 کاتژمێر قسەیان لەگەڵ زیدان کردووەو تەکلیفیان لێکردووە لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە، بەڵام زیدان رەتیکردۆتەوە لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە.
هەروەها پێرێز نەیتوانیوە لە ماوەی ئەو زیاتر لە 2 کاتژمێرەدا لە رۆژی چوارشەممە زیدان رازی بکات بە مانەوەو لە کۆتا جاریشدا دوێنێ کۆتا هەوڵیدا کە لە بڕیارەکەی پەشیمانی بکاتەوە ، بەڵام زیدان سوور بووە لەسەر چوونی لە ریاڵ مەدریدو بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا.