به‌په‌له…پارتی گۆڕانكاری گه‌وره له نێوخۆی حزب ئه‌نجامده‌دات.

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی، باوه‌ڕپێكراو كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بریاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، گۆرانكاری له نێوخۆی خۆیدا ئه‌نجامده‌دات و چه‌ندین، به‌رپرس و كادیری باڵای حزبه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و به كادری گه‌نج و لێهاتوو شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێنه‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی، (خواكوڕك)، پارتی مه‌به‌ستیه‌تی كه له ئه‌نجامی ئه‌و گۆرانكارییانه، بتوانێت باشترین خزمه‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌ندام و دۆست و لاینگرانی خۆی پێشكه‌ش بكات، له ته‌واووی سنوره جیاوازه‌كانی كوردستان، له ئێستاشدا پێشبینی ده‌كرێت، چه‌ندین گه‌نجی لێهاتوو بكرێن به به‌رپرسی چه‌ندین لق له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تی تر له ده‌ڤه‌ری سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كه زاندراوه، تا ئێستا ئه‌وه ئاشكرا بووه.” كه هه‌ریه‌كه له (به‌سام عه‌لی و ئالان حه‌مه سه‌عید و هیوا گه‌یلانی) ده‌كرێن به به‌رپرسی سێ لقی جیاواز له سنوری پارێزگای سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه و گۆرانكارییه‌كانیش به‌رده‌وامییان ده‌بێت له داهاتوو.