به‌ڤیدیۆ…ببیین چۆن سه‌عید كاكه‌یی ته‌زویر بۆ گۆڕان ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگای، ئه‌ندامه‌كه‌ی له كۆمسیۆنی باڵایس ه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌وڵی تهزویركردن ده‌دات و به به‌ڵگه ئه‌مه له لایه‌ن سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی هەڵبژاردن له كۆمسیۆنی باڵای عێراقی ئاشكرا ده‌كرێت.”
له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا، كه له كه‌ناڵی ئافاقی سه‌ر به‌نوری مالیكی تۆمار كراوه، بۆ هه‌ریه‌ك له (ڕیاز بەدران) سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و (سه‌عید كاكه‌یی) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له پشكی گۆڕان، له‌و دیمانه‌یه‌دا به‌دران سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كۆمسیۆن ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ى سه‌عید كاكه‌یی ده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات به ئه‌نجامدانى ساخته‌كاری بۆ لایه‌نێكى دیاری كرا‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ناوزڕاندنى كۆمسیۆن و ده‌شڵێت.” كه پاسهوانێكت ته‌زویرى كردووه له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.”
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا، ریاز بەدران ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه.” كه سه‌عید كاكه‌یی هۆكارى كێشه‌كانى كۆمسیۆنه، به‌ناوبراو راده‌گه‌یه‌نێـت كه تازه‌یه و هیچ شاره‌زاییه‌كى نیه له‌بواری هه‌ڵبژاردن و كاركردنى له‌كۆمسیۆن هه‌روه‌ها ئەو باركۆدانەی كه سه‌عید كاكه‌یی بڵاویكردەوە ته‌وه تەزویر كراون ئه‌مه‌ش بۆ ناو زڕاندنی ناوی كۆمیسیون بووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى كوردى كاره‌كه ئه‌نجامدراوه كه گۆڕانه.”
سەعید كاكەیی لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان به‌هۆى بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كۆمسیۆن بریاری سڕكردنى بۆ ناوبراو ده‌ركرد بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ دوری خسته‌وه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ى دانا كه‌ناوبراو ئاماری نادروست لێدوانى دور لهڕێنماییهكانى كۆمسیۆن داوه