نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 1ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.”

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

ھەروەھا بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.

Back to top button