قادرعەزیزبۆ كۆسرەت رەسوڵ شەرعیەتت نەماوە

خواكوڕك

پاش چوونی بۆ ناو یەكێتی قادر عەزیز چەندین جار لە بۆنەی جیاوازەوە باسی پێگەی جەماوەری خۆی لە هەولێر كردووە، گوتوویەتی ئێستا هەولێریەكان قادر عەزیزیان هەیە ئەمەش وەك ئاماژەدانێك بۆ دژایەتی كۆسرەت رەسوڵ

لە دواهەمین كۆبوونەوەشدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دا باس لەو پۆستانە كراوە كە بریارە بەو ئەندام و بەرپرسانە بدرێن كە لە حزبی ئاندەوە بە سەرۆكایەتی قادر عەزیز هاتوونەتە ناو یەكێتی.

بەگوێرەی زانیاریە میدیایەكان، لە كۆبوونەوەكەدا چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی لە باڵی ناوەندی بریار جەختیان لەوە كردۆتەوە كە نابێت هیچ پۆستێك نە بە قادر عەزیز و نە بەو كەسانی لەگەڵی هاتوونەتە ناو یەكێتی بدرێت .

سەرچاوەی میدیاكان دەلێن، لە كۆبوونەوەكەدا قادر عەزیز بەم قسەیە زۆر تورە بووەو وەكو وڵامێك ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆسرەت رەسول شەرعیەتی لەدەست داوەو بێ شەرعیەتە.

Back to top button