مه‌رجی گۆڕان بۆ به‌شداری كردن له تێپه‌راندنی پرۆژه‌یاسای چاكسازی هێشتنه‌وه ئیمتیازاته‌كانی پله تایبه‌ته نایاساییهكانه
پاش ئه‌وه‌ی كه ئاشكرا كرا، 160 هه‌زار خانه‌نشینی له‌كوردستان هه‌یه و به‌شێكی زۆری له‌و 160 هه‌زار كه‌سه، به خانه‌نشینی نایاسایی و ئیمتیازی حزبی بونه‌ته، خانه‌نشین له ساڵانی رابردوو، حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌وێت خانه‌نشینی پله تایبه‌ته نایاسایه‌كان ببڕێت، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه، به‌ڵام گۆڕان و یه‌كێتی كه ئه‌م دوو حزبه 100 هه‌زار خانه‌نشینی پله تایبه‌تی نایاساییان هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت له‌م پرۆژه یاسایه‌ی چاكسازی حكومه‌ت كه لهپهرهلهمانی كوردستانه ده‌ربهێنن”.
له‌و باره‌یه‌وه فراكسیۆنی گۆڕان لهپهرهلهمانی كوردستان كه پێشتر دژی ماده‌ی سێی پرۆژهكهبوون، ئێستا له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێن” کێشەی ئێمە لە بابەتی دەرماڵەکانە و ئەو مادەیەی تایبەتە بە دەرماڵە، چونكه هەست دەکەین حکوومەت دەیەوێت بەجۆرێک بیقۆزێته‌وه، ئەو پاشکەوتەی پێشتر بە نایاسایی دهیبڕى ئەمجارە بە نایاسای و بەناوی بڕینی دەرماڵەوە بەکاری بهێنێت، لەبەر ئەوە ئێمە تیبینیمان لەسەر ئەو مادەیە هەیە و قسەی خۆمان لەسەر کردووە”.
به‌هار محموود، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له سه‌ر برینی ئه‌م مووچانه‌ی كه به‌ناوی ده‌رماڵه و ئیمتیازاتی حزبی دراونه‌ته ئه‌و 100 هه‌زار خانه‌نشینه پله تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان، ده‌لێـ” بابزانین چۆن دەبێ و بە چ ڕوویه‌كدا دەڕوات، ئەگەر بزانین بابەتی دەرماڵەکان نابرێت به‌شداری ده‌كه‌ین”.