بن سەلمان خەریکی چیە؟

ماوەیەکە محمد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بێ ھەواڵەو ئەوەش بۆتە ھۆی گرنگی لای میدیاکان و تا ھەنوکەش نازانرێت ناوبراو بە چ مەبەستێک خۆی لە چاوی میدیاکان ون کردوە.
 
لەو بارەوە لە پێگەی تویتەر لە تویتێکدا المجتھد کە کەسێکی سیاسی بەئاگایەو ناوی نھێنی بەکاھێناوە جێگای باوەڕی بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕەیە ئاماژە بەوە دەکات بن سەلمان خەریکی دیداری چارەنوس سازە لەگەڵ ئیسرائیلیەکان و ھەندێک سەرکردەو دەزگای ھەواڵگری جیھانی تایبەت بە ئایندەی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست.
 
محمد بن سەلمان ماوەی مانگێکە دیار نیەو پێشتر وا ڕاگەیەنرا کە باری تەندروستی ناجێگیرە
Back to top button