ئۆپزسیۆنێكی تری به‌هێز له‌دایك ده‌بێت له‌كوردستان زۆرتر له‌هه‌ولێرن
ناره‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ر ئاستی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له ئێستادا بۆته ئۆپزسیۆنێكی بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و بێ هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی ته‌نها داواكردنی مافه‌كانه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات، بێته سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كان بكات”.
پاش ئه‌وه‌ی به‌نزین له‌شاره‌كانی كوردستان گران كرا، له‌ئێستادا له‌ئاستی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كه‌مپینی دژی ئه‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزیك ده‌ستی پێكردووه، داوایی هه‌رزان كردنی ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆش فراكسیۆنی پارتی له‌ته‌ك ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌مه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاته سه‌ر خه‌ت داوایی پێدانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد پێش جه‌ژن”.
له‌و باره‌یه‌وه نیاز حاجی چاودێری سیاسی و نووسه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێت”ھیچ حکومەتێک بەبێ بونی ئۆپۆزسیۆنێکی دڵسۆز و تەندروست پێش ناکەوێت ، ئەگەر حکومەت ئۆپۆزسیۆنی نەبوو ئەوا دەبێ خۆی بۆ خۆی دروستی بکات تا ببێتە ئاوینەیەک بۆ سەیرکردنی خۆی و کەموکوڕیەکانی خۆی ببینێت و ده‌شنووسێـ”ئەو بەناو ئۆپۆزسیۆنەی لە کوردستان چەند ساڵێک لەمەوبەر دروست بوو ، قۆڵبڕ و ساختەچیتر بوو لە حکومەت ، بەڕۆژ لەدەسەڵاتدابوو ، شەوانیش ئۆپۆزسیۆن بوو ، روداوەکانی ڕابردوو ئەوەی سەلماند کە ئۆپۆزسیۆنێکی شکستخواردوو بوو .
هه‌روه‌ها نیاز حاجی ده‌شنووسێـ”ئێستا وا خەریکە لە شوێنی حزبەکان ، لە سوسیاڵمیدیادا ، ئاراستە و شێوازێکی تایبەت لە ئۆپۆزسیۆنبوون لەدایک دەبێ ، دڵسۆزانە و بەبێ بونی بەرژەوەندی تایبەت ، رەخنە لەحکومەت دەگرن و چەوتیەکانی دەستنیشان دەکەن ، دەبێت حکومەتیش بەگرنگیەوە لەو ئاراستەیە بڕوانێت و گوشارەکانیان بەھەند وەربگرێت”.