بزانە هێرۆ دوو ملیۆن دۆلاری بەكوێ داوە
خواكوڕك
لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك پێگەیەكی باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی ئاشكرای كردووە كە هێرۆ بەرپرسی باڵی قورغكاری یەكێتی بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەك دیاری داوەتە دێرینی كوری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.
پەیچەكانی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە، كە بەبڕیاری هێرۆ برایم ئەحمەد كوڕێكی خوشكی واتە شاناز برایم ئەحمەد، كراوەتە بەڕێوەبەری كەناڵی كوردسات.
ئاماژەیان داوە، ئەو كوڕە ناوی “دێرین”ە و دوو ملیۆن دۆلاری لە ئیدارەی گشتی پێ دراوە بۆ كەناڵی كوردستان، چونكە ئەو بەڕێوەبەری كەناڵەكەیە، بەڵام یەك دۆلاری بۆ كەناڵەكە خەرج نەكردووە و تەواوی ئەو پارەیەی بۆ خۆی گل داوەتەوە.
ئەو پەیجە نووسیویەتی، ئەو منداڵە هیچ راگەیاندن نازانێت و بەو تەمەنەوە كراوەتەوە بەڕێوەبەری كەناڵی كوردسات، ئەمە ئەگەری خوشكەزای هێرۆ برایم ئەحمەد نەبووایە، بە ژیانی خەونی لەو شێوەیەشی نەدەبینی كە ئێستە تێیدا دەژی.