هۆمه‌ر شێخ مووس:پێویسه یه‌كێتی باڵ و ئاڕاسته جیاوازه‌كانى خۆى كۆ بكاته‌وه
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتى، له یادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت:”بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتی به‌هێز ببێته‌وه پێویسته به‌زووى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات”.
هۆمه‌ر شێخ مووس، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتی به‌هێزبێته‌وه پێویسته به‌زووى هه‌وڵى چاره‌سه‌ركرنى كێشه ناوخۆییه‌كانى بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باڵ و ئاڕاسته جیاوازه‌كانى خۆى كۆ بكاته‌وه”.
هۆمه‌ر شێخ مووس ده‌ڵێت: “یه‌كێتی یه‌كێكه له حزبه تێكۆشه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر نه‌كات، یان قۆناغ به قۆناغ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌چێته پێشه‌وه، بێگومان ئه‌وكاته كێشه‌كانى زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێ و چاره‌سه‌ركردنى وه‌ك ئێستا ئاسان نابێت”.
هۆمه‌ر شێخ مووس،گوتیشی :” كاتى خۆى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانى دیكه‌ى یه‌كێتی كاتێك ئه‌و حزبه‌مان دامه‌زراند، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوایه ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه، گرفته‌كانى یه‌كێتیمان چاره‌سه‌ر ده‌كرد، بۆیه سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسی ده‌توانن كێشه‌ى یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.