خواكوڕك ته‌واوی ئه‌و زانیاری و داتایانه ئاشكرا ده‌كات كه گۆڕان ده‌لێت ده‌نگه دزراوه‌كانمان دۆزیوه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاری داتایانه كه بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌لایان لایانه ناره‌زایه‌تیه‌كانی سنوری پارێزگا سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت ڕیژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له خواره‌وه‌ی (35%) بێت به‌مه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كهنارازین له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سنوری ئه‌م پارێزگایه، زانیاری و داتای وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه ئێستا هیناویانه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه، به‌ڵام باركۆدی سندوقه‌كانی سلێمانی كۆپی كراوه و رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان، له هه‌لبژاردنه‌كانی سلێمانی به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و زیادكردنی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م شه‌ش كاندیده‌ی كه ده‌ستنیشان كراوه،به‌مه‌ش لایه‌نی نارازی داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌قیقی به‌شداری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا بكرێت ” به‌مه‌ش رێژه‌ی ده‌نگ بۆ كورسی كه‌متر ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایانی نارازی ته‌واو ده‌بێت و یه‌كێتیش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی”.
محه‌مه‌د ڕووف هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك راپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌لبژاردن له سنوری سلێمانی له 12ی5ی 2018 له ژێر ناونیشانی بابه‌تێكدا به ناوی (ساختەكاریەكەی سلێمانی چۆن كرا؟) بلاو كردووه‌ته‌وه‌و به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌لبژاردن له سلێمانی و ڕێژه‌یی به‌شداری هاوڵاتیان .
سه‌ره‌تا (محه‌مه‌د ڕووف ) هه‌ڵسوراوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ شه‌ش كاندیدی به ژماره ( 1 ، 5 ، 10 ، 21 ، 31 ، 34 ) ده‌كات ،كه‌چۆن یه‌كێتی هه‌م ئامێره‌كانی كۆمسیۆنی پرۆگرام كردووه‌و هه‌میش ده‌نگی كاندیده‌كانی زیادكردووه وده‌ڵێت :” لەهەر سندوقێكدا بە تێكڕا 40 دەنگ بۆ ئەو كاندیدانە زیادكراوە بەپێی سندوقەكان، لە كۆی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو شەش كاندیدە ( 118 هەزار و 720 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە”.
له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته شیكارییه‌كه‌ی (محه‌مه‌د ڕووف) هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ناوه‌ڕۆكی شیكاركردنهكهیهتی باس له هارد دیسكی دەنگەكان لە رۆژی 25ی5ی2018 ده‌كات كه لایه‌نه‌كان چۆن ساخته‌كارییان له سلێمانی لێكراوه و نوسیویه‌تی :” دوای پێدانەوەی هارد دیسكەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە لایەنەكان، لایەنەكان كەوتنە كنە و پشكنینی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی،بەڵام دوایی تەركیزخستنە سەر دەنگەكانی یەكێتی و سەیركردنی باركۆدی فۆرمی دەنگدانەكە، ئیدی فێڵەكەیان دۆزیەوە، كە ( باركۆدی) دەنگەكان دووبارەی زۆری تێدایە”.
كه‌واته یه‌كێتی باركۆدی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی سلێمانی تهزویركردووهوزیاد له‌وه‌ی كه له هاردیسكی كۆمسیۆن خستووه‌ته ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕاده‌یه‌ك كه هه‌ر باركۆدێك 50 باركۆدی دوباره‌ی تێدایه،هه‌روه‌ك ههڵسوراوهكهی گۆران له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌لێت :” لە هه‌ر سندوقێكدا كە بە تێكڕا 40 بۆ 50 باركۆدی فۆرمی دووبارەی تێدایە، دواتر چوار لایەنە ناڕازیەكە ( گۆڕان ، كۆمەڵ ، یەكگرتوو ، هاوپەیمانی ) هەوڵەكانیان چڕكردەوە و چەندین تیمیان پێكهێنا و ئەوەی پێی گەیشتن بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگربوو”.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له سلێمانی (محه‌مه‌د رووف ) له راپۆرته شیكارییه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی :” ئامێرەكان پرۆگرام كراون بۆ ئەو شەش كاندیدەی یه‌كیتی و شریتی ئەنجامەكە بەراورد كراوە بە كارتی ناو سندوقەكان بە شێوەیەك زۆر زۆر بووە جیاوازییەكە پڕنەكراوەتەوە بۆیە هاتوون فۆرمی دەنگدانەكانیان كۆپی كردووە و سندوقەكانیان پێ پڕكردوەتەوە، بیریان لەوە نەكردوەتەوە كە لەگەڵ كۆپیكردنی كارتەكان باركۆدەكەش كۆپی دەكرێت و دووبارە دەبێت، بۆیە 90%ی سندوقەكان باركۆدی فۆرمی “.
له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌یدا (محه‌مه‌د ڕووف) هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیشك ده‌خاته سهرپرۆسهكهو ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان به ژماره و باس له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌كات له سلێمانی كه چۆن ده‌نگ بۆ ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ی یه‌كیتی به ده‌ستی یه‌كێتی زیاد كراوه به‌م شێوه‌یه :
هه‌روه‌ها ( محه‌مه‌د ڕووف ) ده‌ڵێت:” بەم شێوەیە تەواوی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی باركۆدەكان دووبارەن و دەنگەكانیان بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكردووە، بەپێی هارد دیسكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئۆفیسی سلێمانی”.
هه‌رسه‌باره‌ت به زیادكردنی ده‌نگ بۆ ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ی یه‌كێتی له كۆی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگای سلێمانی نوسیویه‌تی :” كۆی سندوقەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی لە ( 3118 ) سندوق پێكهاتووە، بەڵام لەكۆی سندوقەكان نزیكەی ( 150 سندوقی) دەنگی بۆ زیاد نەكراوە و ئاسایی بووە واتا (2968 ) سندوق دەنگ بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیاد كراوە، كە بە تێكڕا هەر سندوقێك ( 40 ) دەنگی بۆ زیادكراوە، كۆی گشتی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدە و دیارە یەكێتیش زیادكراوە دەكاتە ( 118 هەزارو 720 ) دەنگ زیادكراوە”.
ده‌شڵێت:”وردبینی بۆ ( 82 ) سندوقی دەنگدان كردووە، تەواوی دەنگ و كارتەكانی ناوی ( 3457 ) باركۆدی فۆرمی دەنگدانی دووبارەی تێدابووە، دەنگی دووبارە بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكراوە، كە هەر سندوقێك بە تێكڕا ( 42 ) دەنگی بەردەكەوێت كۆی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیادكراوە ( 124 هەزارو 656 ) دەنگ بووە”.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له سنوری پارێزگای سلێمانیدا (محه‌مه‌د ڕه‌وف ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” لە پارێزگای سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( 267442 ) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەو ژمارە زیادكراوەی لێدەربكرێت دەكاتە (142786) دەنگی بۆ دەمێنێتەوە، ئەمە تەنها لە باركۆدی دووبارەی كارتەكان، ئەمە سەرەرای رێگەكانی دیكەی ساختەكاری لە دەنگدانی تایبەت و لە دروستكردنی كارت”.
كه‌واته به پێی زانیارییه‌كان یه‌كێتی له سنوری سلێمانیدا ته‌نها ( 90 هەزار دەنگی ) بەدەستهێناوەو ئه‌ویتری بۆ زیاد كراوه كه نزیكه‌ی (177) هه‌زار ده‌نگ ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نه‌كانی تر ،به پێی ئیستحقاقی خۆی بێت یه‌كێتی له سنوری سلێمانیدا ته‌نها سێ كاندیدی لە سلێمانی دەرچووە كە یەكێكیان بە كۆتا بووە.
سه‌باره‌ت به ئاشكرا كردنی ناوی شه‌ش كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی كه به‌ده‌ستی یه‌كێتی ساخته‌كارییان بۆ كراوه‌و جیاكراونه‌ته‌وه له كاندیده‌كانی تر (محه‌مه‌د رووف ) هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت:” ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن خشته‌یه‌كی فه‌رمی خستووه‌ته به‌رده‌ستی لایه‌نه‌كان وئه‌و كاندیدانه‌ی كه یه‌كێتی ده‌نگی بۆ زیادكردن پێكهاتوون لە كاندیدەكانی ژمارە ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) كە بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەو شەش كانیددیە بریتین لە
كاندیدی ژمارە ( 1 ) : جوان ئیحسان كە ( 28157 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 5 ) : بڵێسە جەبار فەرمان كە ( 26941 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 10 ) : بەختیار جەبار عەلی كە ( 20827 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 21 ) : ئارەزوو مەحمود كە ( 18608 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 31 ) : حەسەن ئالی كە ( 18751 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 34 ) : تەها حەمە ئەمین كە ( 16527 ) دەنگی بەدەستهێناوە
له كۆی 8كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه شه‌ش كاندیدیان ساخته‌كارییان بۆ ئه‌نجام دراوه‌و ده‌نگه‌كانیان بۆ زیادكراوه سه‌باره‌ت به دووكاندیدهكهی تری یه‌كێتی به ناوه‌كانی ( د. میران محەمەد و شیروان میرزا ) ههلسوڕاوهكهی گۆڕان ده‌ڵێت :” د. میران محەمەد و شیروان میرزا ناویان دووبارە نیە لە باركۆدی سندوقەكان واتا بەم شێوازەی ساختەكاریی ساختەكارییان بۆ نەكراوە، بەڵام نازانرێت بە شێوازی تر ساختەكاریان بۆ كراوە یان نا؟.
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ( محه‌مه‌د ڕووف ) هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” كێشەكە تەنها لەوەدانیە كە ساختەكاری بەرامبەر لایەنەكانی تر كراوە بەڵكو یەكێتی ساختەكاری بەرامبەر بە كاندیدەكانی خۆشی كردووەو ئەو شەش كاندیدە ناوەكانیان پرۆگرام كراوەو لە سندوقەكاندا،بۆیه ئه‌و شه‌ش كاندیده ده‌رچوون بۆ هه‌ر كاندیدێك تەنها یەك گروپی دیاریكراوی ناو یەكێتی دەرچونەو گروپەكانی تری ناو یەكێتی بە كۆتاش كاندیدیان دەرنەچووە”.