ڕێباز بیركۆتی:قۆرغكاریی و ئیداره‌دانى خراپ و پشتكردنه خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌نگه‌كانمان كه‌می كرد
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19ی 5ی 2018 یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له پارێزگاى هه‌ولێر ته‌نها دوو كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
رێباز بیركۆتى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌مرۆ هه‌ینی 1ی حوزه‌یرانی 2018 له یادی 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبهكهىدا وله هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك نووسیویه‌تى و ده‌ڵێت: ” ده‌نگده‌رانى حزبى شه‌هیدان ئه‌وه‌ى ڕۆژێك له‌سه‌ر بنه‌ماى نامیلكه‌ى مه‌رحوم جه‌نابى مام جه‌لال كه ده‌فه‌رمووێت یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ دامه‌زراوه، كه فێرگه‌یه‌ك بوو بۆ گیانى به‌رگریكردن و فیداكاریی و قوربانیدان له پێناو خاك و نیشتمان ومیللهتهكهمان”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌شڵێت:” به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆى قۆرغكاریی و ئیداره‌دانى خراپ و دره‌نگ كه‌وتنى كۆنگره و ناحهقییهكانى تر كه ده‌كرێن، به‌تایبه‌تى پشتكردنه خه‌ڵكى هه‌ولێر له‌لایه‌ن بڕیار به‌ده‌ستانى ناو یه‌كێتى، كه كارێكى زۆر خراپ و نابه‌جێ بوو، ئه‌نجامه‌كانى له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه ده‌ركه‌وت”.
له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا (ڕێباز بیركۆتی ) ئومید ده‌كات ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌ى هه‌ڵبژاردن ببێته وانه‌یه‌ك بۆ داهاتووی یه‌كێتی له‌پێناو داهاتوو و ڕابردوو و ئێستا.