تره‌مپ بۆ جێگری سه‌رۆكی كۆریای باكور 12ی مانگ له‌گه‌ڵ كیم كۆده‌بمه‌وه
دوای سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ ئه‌مریكا,كه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی كیم جون ئۆ بوو بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا, له وه‌ڵامی نامه‌كه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند:” رۆژی 12ی حوزه‌یران له سه‌نگاپووره له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر له تویتێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی نامه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئون، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان له كات و شوێنی دیاریكراو، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی، تره‌مپ پێشوازی له كیم یۆنگ چۆڵ، یاریده‌ری سه‌رۆكی كۆریای باكوور كردووه و نامه‌یه‌كی كیمی داوه‌ته ده‌ست تره‌مپ.
هه‌رچه‌نده هێشتا ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی كیم بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی راگه‌یاند.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خسته‌گه‌ڕ و سه‌ردانی پیۆنگ یانگی پایته‌ختی كۆریای باكووری كرد و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆبووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سهنگاپوورهن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه بكه‌ن، كه بڕیاره 12ی حوزه‌یران، ئه‌نجام بدرێت.