سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كۆده‌بێته‌وه.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له سلێمانى كۆببێته‌وه و پرسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێبكه‌ن.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كراون، له‌گه‌ڵ باسى سه‌ردانى وهفدى یه‌كێتى بۆ به‌غدا كۆببێته‌وه و هه‌روه‌ها باس له‌و پرۆژه چوارخاڵیه ده‌كرێت كه وه‌كو به‌رنامه‌ی كار بۆ چوار ساڵی داهاتوو داڕێژراوه كه یه‌كێكی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كاری پێبكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر رێكبخاته‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باس له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌كرێت، كه یه‌كێتی ئێستا به‌ده‌ست ئه‌و بابه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌هۆكاری ئه‌و هه‌موو كێشه ناوخۆییه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و هه‌ر لایه‌ك له شارێكه‌وه حوم ده‌كات.