پارتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی لادانی فواد مه‌عسوم ئاشكرا كرد.

پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی سیاسیی هه‌یه‌ بۆ لابردنی، فواد مه‌عسوم، له‌ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارتی هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت.” ئیمه‌ ناچینه‌ به‌ره‌یه‌ك دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان بێت.”

به‌رپرسێكی پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ باره‌ی لادانی مه‌عسوم له‌ سه‌رۆككۆماری رایده‌گه‌یه‌نێت.” له‌ ئێستادا كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ لابردنى سه‌رۆككۆماری عێراق بابه‌تێكى سیاسییه‌ له‌ دژى هه‌رێمى كوردستان.

له‌و باره‌وه‌ (بڵند ئیسماعیل) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ میدیاكانی گوتوه‌.” كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تى واژۆكردنه‌ى بۆ لادانى فوئاد مه‌عسوم له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ بابه‌تێكى سیاسییه‌و ئامانج لێى دژایه‌تیكردنى هه‌رێمى كوردستانه‌”.

سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌.” كه‌ بۆ لادانى سه‌رۆككۆمار پارتى ناچێته‌ هیچ به‌ره‌یه‌ك گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بۆ لێدان بێت له‌ كورد، چونكه‌ له‌ دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق خه‌ریكى دروستكردنى كێشه‌ن بۆ كوردو ده‌یانه‌وێت پرسه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن”.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش، شاره‌زاییه‌كی یاسایی ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه‌.” كه‌ به‌ بێ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێراق په‌رله‌مان ناتوانێت سه‌رۆككۆمار دوور بخاته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى.”

Back to top button