هه‌ولێر_ به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی حكومه‌ت سه‌دان هاووڵاتی له مردن رزگار كران.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان وپ شكنین له لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه، لەشاری هەولێر لێژنەكانی قایمقامییەت و ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر سەدان كیلۆ گۆشتی ماوە بەسەرچوو.”
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكردووە.” كه لێژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی ئابووری هەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە (600) كیلۆ گۆشتی ساختەو ناتەندروستدا گرتووە، كە ڕۆژانە نزیكەی (100) كیلۆی لێ فرۆشتووە.
هاوكات لە ڕاگەیەنراوەكەدا (نەبەز عەبدولحەمید) قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاندووە.” كه توانیویانە دەست بەسەر ئەو بڕە گۆشتە سوورەدا بگرن كە لە دەرەوە هاوردەكراوە، دوو كەسیش بە تۆمەتی فرۆشتن و مامەڵەكردن بەو گۆشتە ساختە دەستگیربكەن.
ناوبراو ڕوونیشیكردۆتەوە.” كهگۆشتە بەسەرچووەكان پێكهاتوون لە گۆشتی هیندی و گۆشتی بەستوو لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش و تێكەڵكردنی لەگەڵ گۆشتی فرێش و فرۆشتنی بە هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه.” كه دۆسییەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دوو كەسە كراوەتەوە كە دەستگیركراون و دوو شوێنیش داخراون.