مەسرور بارزانی نهێنیەك لەسەر شەڕ مووسڵ ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە 5\10\2016 بڵاوکراوەتەوە مەسرور بارزانی جەختی لەسەر پێویستیی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان لە پێش دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی مووسڵ کردەوە.
لە میانی پێشوازیکردنی لە ستیڤانی ویلیامز، جێگری سەرۆکی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بەوە کرد: ”چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌ییانه‌ی كێشه و جیاوازییه ئه‌تنی و ئایینی و سیاسییه‌كان له عێراق پێویستە“.
مەسرور بارزانی ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان وای دەبینن، کاتێک مووسڵ ڕزگار دەکرێت، کۆمەڵێک کێشە سەرهەڵدەدەن، بۆیە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پێکهاتەکانی مووسڵی لە پێش دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شارەکە، بە هۆکارێکی گرنگی سەقامگیری و ئاشتی لەقەڵەم دا.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێداویستی و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی مرۆیی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاواره په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن، له‌مباره‌یەوە جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی به ئاماده‌ییه‌كانی فریاگوزرایی مرۆیی كرد و ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه له‌سه‌ر هێڵن و به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی باش له‌و باره‌وه به‌دی ده‌كرێت، دووپاتیشی كرده‌وه، كه له گفتوگۆكانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن، وەک ویلیامز گوتوویەتی.