به‌وێنه‌…هێزێكی زۆری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ سه‌ر چیایی شنگال.

هێزێكی زۆری سوپای ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر چیای شنگال و بڕیاره‌ له‌وێ جێگر بن و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن.”

له‌باره‌ی گه‌یشتنی هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چیایی شنگال، (جه‌لال خه‌لۆ) جێگری قائیمقامی قه‌زای شنگال، به‌ k24ی راگه‌یاندوه‌.” كه‌  تا ئێستا زیاتر له‌ 15 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته‌ چیای شنگال و له‌ نزیك لووتكه‌ی (میرا)ی زنجیره‌ چیاكه‌ جێگیر بوونه‌، چاوه‌ڕیده‌كرێت هێزه‌ زیاتربكرین و جێگیرده‌بن.”

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌، مه‌به‌ستیانه‌ و له‌ ئێستاشدا، خه‌ریكی درووستكردنی بنكه‌یه‌ی سه‌ربازین و له‌وێ جێگیرده‌بن، له‌ داهاتووش هێزه‌ زیاتر ده‌كرێت.”

ئه‌وه‌یش یاوی باسه‌.” چوونی ئه‌م هێزه‌ ئه‌مریكه‌ وا لیكده‌درێته‌وه‌، كه‌ئ یدی ئه‌مریكا ریگا نادات هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و عێراقی سه‌ربه‌ئێران نزیكی ئه‌و سنوره‌ بكه‌ونه‌و له‌ داهاتووش، هێزكه‌ زیاتر ده‌كرێن و ده‌ستی ئێران له‌ سنوره‌كه‌ ده‌بڕدرێت.

Back to top button