ئه‌رشه‌د ساڵحی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كێتی و فواد مه‌عسوم.

سەرۆكی بەرەی توركمانی له‌ شاری كه‌ركوك، هێرشی توند ده‌كاته‌ سەر (فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق و رایده‌گه‌ێنێت.” كە سەرۆك كۆمار بەڕەتكردنەوەی بڕیاری پەرلەمان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانەوە، خۆی خستووەتە خەندەقی ساختەكارەكانەوە.”

له‌و باره‌وه‌، (ئەرشەد ساڵحی) سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند” فوئاد مەعسوم بەدەستێوەردانی لە دانیشتنە نائاساییەكەی پەرلەمان، خۆی خستە خەندەقی بەرگری لە ساختەكارانەوە”.

هەروەها گوتی فوئاد مەعسوم بۆ رازیكردنی یەكێتی و هاوپەیمانەكانی، ئەم بڕیارەی لە دژی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق داوە.

ساڵحی گوتیشی” سەرۆك كۆمار هیچ دەسەڵاتێكی نیە بۆ ئەوەی دەستێوەردان لە كاروباری پەرلەماندا بكات، چونكە بەگوێرەی مادەی 73ی دەستووری عێراق، پەرلەمان بەرزترین دەسەڵاتە لە عێراقدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نووسینگەی سەركۆماری عێراق بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقی بە هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی رەت كردەوە و بەپێشێلكاری دەستوور و یاسای كۆمسیۆن وەسفی كردبوو.”

Back to top button