رامۆس و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنیان لێكراوه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

پاش یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ لیڤه‌رپوول به‌ ئه‌نجامی (3-1) و تووش بوونی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، به‌پێكان، سێرجێۆ رامۆس ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یی كووشتنی لێكراوه‌.”

لە پاش ئەوەی  سیرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بووە هۆی پێکانی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، تا دێت هەڕەشەکان لە بەرگریکارەکەی یانەی ریاڵ مەدرید پەرە دەسێنێت و  لە لایەن هاندەرانی ئەم یاریزانەوە هەڕەشەی کوشتن لە رامۆس دەکرێت.”

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یاریزان سێرجیۆ رامۆس و خێزانەکەی لە لایەن چەندین کەسەوە هەڕەشەی کوشتن لە خۆی و خێزانەکەی کراوەو ئەو یاریزانەش ناچار بووە ژمارەی تایبەتی خۆی و خێزانەکەی بگۆڕێت بەهۆی ئەو هەمووە ‌هەڕەشەیەوە کە لێی کراوە.

محەمەد سەڵاح دوای 30 خولەک لە یاریکردنی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید، توشی پێکان هات و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و دواتر یانەکەی (3-1)  بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆڕاو نازناوەکەی لە دەستدا.”

Back to top button