خواردنی سپێناخ ده‌تپارێزێت له‌ ده‌یان نه‌خۆشی زۆر مه‌ترسیدار.

گیای سپێناخ خورادنێكی بەسودە زۆرێك لە هاوڵاتیان بە چەندین جۆرو شێوە دەیخۆن، سوودێكی زۆریشی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.”

پسپۆران دەڵێن، خواردنی سپێناخ بۆ مرۆڤ زۆر بەسوودە بە تایبەتی بۆ بە هێزی چاو، وە بۆ پێست لەگەڵ پارێزگاری كردن لە هەڵوەرینی قژ سوودی زۆری هەیە، چ بەتەنیا یان تێكەڵ كردنی لەگەڵ خواردنەكانی تر.

بەپێی بۆچوونی پسپۆران سپێناخ جۆرە مادەیەكی تێدایە بۆ پارێزگاریكردن لە دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەسوودە و سوده‌كانی تریشی بریتین له‌:-

-سپێناخ بەرگری لەش زیاد دەکات: بەھۆی پێکھاتەی جۆراوجۆری ڤیتامین کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات، یارمەتی مانەوەی ئەو خانانە دەدات کە بەرگری لەش زیاد دەکەن.

-سپێناخ کێشی لەش کەم دەکاتەوە: لەکۆمەڵێک ماددەی کالۆری کەم پێکھاتووە بۆیە ئەو کەسانەی کە بەرنامەی خۆراکیان ھەیە دەتوانن سوود لەخواردنی وەربگرن.

-سپێناخ بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسک و مەیینی خوێن: بەھۆی ئەوەی لە چەند ڤیتامینێکی تایبەتی تێدایە کە ناھێڵێت خوێن بمەیێت، ھەروەھا کانزاکانی “فۆسفۆر و مس و مەنگەنیز و مەگنسیۆم” بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودە.

-سپێناخ ماددەیەکی دژە ئۆکسانە: ماددەی فیلافۆنیدات کە ماددەیەکی سەرەکییە بۆ دواخستنی نیشانەکانی پیری و توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە، خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات و ڕێگری دەکات لەپەیدابوونی وەرەم.

-سپێناخ بەسوودە بۆ کۆئەندامی ھەرس: بەھۆی ئەوەی لەماددە ڕیشاڵییەکان پێکھاتووە، ئەگەر ھاتوو بە ڕێکوپێکی بخورێت، کێشەکانی کەناڵی ھەرس چارەسەر دەکات.

-سپێناخ کاریگەرییە خراپەکانی ماددەی سۆدیۆم کەم دەکاتەوە: خواردنی سپێناخ دەبێتە ھۆی ھاوسەنگ کردنی پاڵەپەستۆی خوێن، بەھۆی ئەوەی لەماددەی پۆتاسیۆم پێک دێت.

-بەسوودە بۆ فەرمانەکانی دڵ و موولولەکانی خوێن: بەپێی لێکۆڵینەوەکان پرۆتینی سپێناخ ڕێگری دەکات لە دروستبوونی گەردیلەی کۆڵسترۆڵی زیانبەخش و بچووکبوونەوەی تیرەی موولولەکانی خوێن کە ھەردووکیان بەرپرسن لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.

Back to top button