عەلی باپیر هێشتا وازی لەسەفەرەكەی بەغدا نەهێناوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی پارتی و بارزانی عەلی باپیری میراتگری ئەنسار ئیسلامیان لە لیستی وەڤدە جیاوازەكان دەرهێنا بەتایبەتی سەفەری شاندی كوردستان بۆ بەغدا عەلی باپیر هەر لەو ماوەیەدا بەدەیان لێدوان و پەیامی بڵاو كردەوە، تا ئەمرۆش بەردەوامە لە قسە كردن لەسەر شاندەكە.
لەدواین لێدوانی دا عەلی باپیر دەلێت “به‌نده‌و مامۆستا صه‌لاحه‌ددین له‌چوون‌و نه‌چوونی سه‌فه‌ری به‌غدادا، به‌پێ‌ی فه‌رمووده‌ی: (لا یؤمن أحدكم حتی یحب لأخیه ما یحب لنفسه) متفق علیه، ڕه‌فتارمان كردوه، مامۆستا صه‌لاحه‌ددین وه‌ك چۆن چوونی بۆخۆی پێ باش بوو و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێدا ده‌دی، بۆمنیشی پێ چاك بوو، بۆیه داوای لێكردم بچم”.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، کە کۆسرەت ڕەسول وخەڵکی دیکەش ڕاسپێردرابوون بۆ ئەوەی داوای لێبکەن یاوەری شاندەکە بکات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، “منیش نه‌چوونه‌كه‌م پێ باش بوو، هه‌ربۆیه‌ش داوام له‌ویش كرد نه‌چێ!”
ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسێكی باڵای پارتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت لەبەر رێزگرتن لە كۆسرەت رەسوڵ و مامۆستان سەلاحەدین بەهادین ئێمە قسەمان لەسەر عەلی باپیر نەكرد مەگەر نا ئێمە بەهیچ شێوەیەك لە لیستی هاوسەفەرەكانمان ناوی عەلی باپیر میرات گری ئەنسار ئیسلام دانانێین چونكە ناو براو متمانەی سیاسی لەدەست داوە و لەكوردستاندا كەس متمانەی پێ نیە.