خۆ به‌ سه‌گ كردن له‌ناو شیعه‌ له‌ بابه‌تی عیباده‌ت په‌ره‌ ده‌ستێنێت

له‌ناو شیعه‌كان له‌ئێستادا دیارده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، ئه‌ویش وه‌ك عیباده‌ت ( خۆ به‌سه‌گ) له‌ناو شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌بی شیعه‌ په‌ره‌ ده‌ستێنێت، له‌و عیباده‌ته‌ په‌یامی خۆ به‌سه‌گ كردنی له‌ژێر ناوی خۆیان به‌سه‌گی ئیمامی حوسه‌ین و ئیمام عه‌لی و پیاوانی ئاینی دیكه‌ ده‌ناسێنن، له‌كاتی زیاره‌ت و عیباده‌ت دا”.

شێوازی خۆ به‌سه‌گ زانینی شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه‌ له‌ شێوه‌ی سه‌گ خۆیان پێشانده‌ده‌ن، له‌ شێوه‌ی سه‌گ ده‌حه‌پن، لەسەر ئەژنۆ و سینگ بە خشكە بەرەو ئارامگاكان دەخشێن، ھەرچەندە بەشێك لە پیاوە ئایینی و مەرجەعەكانی شیعە ئەمە بە دوور لە ئیسلام و مەزھەبەكیان دەزانن، بەڵام لەلایەن ھەندێك لەوانی دیكە جێگەی پەسندە و تەنانەت دەستخۆشی و ستاییشی ئەو كەسانە دەكرێت كە وەك سەگ خۆیان دەردەخەن و بە شانازی دەزانن كە سەگی بەر دەرگای ئیمامەكانیان و ناوە دیارەكانی مەزھەبی شیعەبن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ له‌باره‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه‌، كه‌ چه‌ند مه‌رجه‌عیه‌ت و پیاوی ئاینی ئه‌م دیارده‌یه‌ ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ناو شیعه‌كان په‌ره‌ ده‌ستێنێت”.

 

Back to top button