هۆكاری بێ ئه‌نجام بوونی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا كرا
ئه‌مرۆ 2ی 6ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایی پێ هات، بریاره سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا چاوره‌ش ده‌لێـ” له‌به‌ر فره‌وان بوونی بابهتهكان كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام كۆتایی هات”.
مسته‌فا چاوره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێت،کۆبوونەوەکەمان کۆبوونەوەیەکی باش بووە و چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە، بەتایبەتی باسی وەفدەکەی بەغدا کراوە، ھەروەھا باسی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کراوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆكاری دواخرانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”لەبەر فراوانیی کۆبونەوەکە نەتوانرا ھیچ بڕیارێک بدرێت، بۆیە کۆبوونەوەکەمان سبەینێ بەردەوام دەبێت، تاوەکوو بتوانین گفتوگۆی زیاتر بکەین”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باس له كۆنگره‌ش ده‌كات و له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌شلێـ” سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌تێر و ته‌سه‌لی باسی بەستنی کۆنگرە و خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت”.