هه‌ده‌په‌: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 90 كورسی ده‌هێنین

موزه‌یه‌ن گونه‌یش نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە هەڵبژاردنی حوزەیرانی ئەمساڵی پەرلەمانی توركیا هه‌ده‌په‌ به‌ ئاسانی بەربەستی لەسەدا دە تێدەپەڕێنن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشتر ژمارەی دەنگەكانیان زیاد دەكات، پێشبینی 90 كورسی ده‌كرێت”.

نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتیشی”سەرەڕای ئەو دۆخە ناهەموارەی لەباكوری كوردستان دروستكراوە، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2015ی پەرلەمانی توركیا، لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی دەنگەكانیان زیاد دەكات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هەدەپە بە ئاسانی دەتوانێت لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی ساڵی 2018 بەربەستی لەسەدا دە تێپەڕێنێت و بەپێی پێشبینییەكانمان لەم هەڵبژاردنەدا نزیكەی 90 كورسیی پەرلەمانی بەدەست دەهێنین”.

موزه‌یه‌ن گونه‌یش هه‌روه‌ها گوتیشی” پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە بۆتان، شێرناخ، جولەمێرگ، گەڤەر و سەجەم كورسییەكان بەدەست دەهێنێـ،، بەڵام لە ناوەندی “ئەرزڕۆم و مووش” بەهۆی بوونی توركمان و چەند نەتەوەیەكی دیكە، رەنگە یەك یان دوو كورسی بۆ ئاكەپە یاخود هێزێكی دیكە بڕوات.”

Back to top button