توش بووى ئه‌م نه‌خۆشیه ڕۆژوى له‌سه‌رنیه
توش بووانى به‌ردى گورچیله پێویسته خۆیان به‌دوور بگرن له ڕۆژووگرتن ، چونكه زیاتر توشى ئازارى گورچیله‌یان ده‌كاته‌وه ، بوونى به‌رد له گورچیله‌دا پێویستى به‌وه‌یه به‌رده‌وام ئاو و شله‌مه نى بخورێته‌وه ، چونكه ئاو یارمه‌تى ده‌رێكه بۆ پاڵ پێوه‌نانى به‌رده‌كان بۆ ده‌ره‌وه .
به‌تایبه‌تى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌سته‌مه بۆ توش بووانى به‌ردى گورچیله ، هه‌ربۆیه پزیشك ئامۆژگارى ئه‌م كه‌سانه ده‌كات باشتروایه به‌ڕۆژوو نه‌بن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنى گۆشتى سوور و چه‌ره‌سات و سپیناخ بۆ به‌ردى گورچیله زۆر خراپه ، چونكه به‌رده‌كه ده‌جوڵێنێت به‌مه‌ش توشى ئازارى توندت ده‌كاته‌وه .
بیرت نه‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توش بووى به‌ردى گورچیله‌ن ، نابێت به‌هیچ جۆرێك خۆیان ماندوو و هیلاك بكه‌ن ، به‌تایبه‌تى له وه‌رزى گه‌رمادا.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.