راوێژكارێكی مهكتهبی سیاسی پارتی: پارتی پلانی بۆ گۆڕانکاری هەیە و ئێستا لە جێبەجێکردن دایە
دوای ئهوه دهنگۆ گۆڕانكار له چهند ئۆرگانیكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سۆشیاڵ میدیاكان بووه باسێكی گهرم, ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ھەر ئۆرگان و شوێنێک پێویستی بە گۆڕانکاریی ھەبێ، ئەوا گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی پارتی لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ”پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پارتی پلانی گۆڕانکاریی لە پێکھاتە حزبییەکانی و ھەندێ ئیدارەیدا ھەبوو، ئەو پلانەش ئێستا لە جێبەجێکردن دایە و بەردەوامە“.
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، گوتیشی: ”گۆڕانکاریی بابەتێکی ئاساییە و پێویستە ماوەماوە ئەو گۆڕانکاری و پێداچوونەوانە بکرێت، ئێستاش ھەر شوێنێک پێویستی بە گۆرانکاریی ھەبێ، تێیدا دەکرێت“.
ڕوونیشی کردەوە، بڕیاری کۆتایی ھێشتا دەرنەچووە و ھەر کاتێک بڕیارەکە دەربکرێت، ئەوا ڕادەگەیەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وابڵاوکرایەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی لق و ئۆرگانە جیاوازەکانیدا دەکات.