وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م تانكی گه‌وره بكڕن
دوا ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له توریكا و ئێران هه‌ولیاندا ئاوی زێی بچووك و رووباری دیجه كه له نێو خاكی وڵاته‌كه‌یاندا دێته عێراق بگرنه‌وه ئێستا, عێراق كه‌وتۆته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌می ئتو, حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات تانكی گه‌وره‌ی ئاو بكڕن و خۆیان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاو ئاماده بكه‌ن.
حه‌سه‌ن جه‌نابی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و شاره‌وانی و نیشته‌جێكردن و به‌رپرسانی به‌غدا، رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ماڵه‌كان تانكی ئاویان هه‌یه، هه‌ر كه‌سێكیش تانكی زیاتر بكڕێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ر دۆخێكی له ناكاو باشتره، به تایبه‌تیش له حاڵه‌ته‌كانی نه‌بوونی كاره‌با، یان ژه‌هراوی بوونی ئاو و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له نزیك پرۆژه‌كانی ئاو.
هه‌روه‌ها وه‌زیره ئاماژه‌ی به ره‌وشی ئه‌رده‌ن كرد و رایگه‌یاند، له ئه‌رده‌ن توانراوه خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌مئاوی رابهێنن و جاری وا هه‌یه 10 رۆژ ده‌بڕێت، گوتیشی: “پێویسته ئه‌و كولتووره له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیش په‌ره‌ی پێبدرێت”.
جه‌نابی داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئاوی خواردنه‌وه جیابكه‌نه‌وه له‌و ئاوه‌ی كشتوكاڵی پێده‌كرێت و بێستانهكانی پێ ئاو ده‌درێت.
هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه ئاوییهكانییان گرتووه‌ته‌وه و عێراقیش به ده‌ست كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو ده‌ناڵێنێت و ئاستی ئاوی دیجله‌ش به جۆرێك كه‌مبووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت منداڵانیش ده‌توانن به پێ بپه‌ڕنه‌وه.