چاوه‌ڕوانى شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بن

په‌یامنێرێكى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات، هاوكات ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: دواى وازهێنانم چاوه‌ڕوانى شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى وازهێنانى كارمه‌ندانى ئێن ئارتى بن.
 
ئارام به‌ختیار په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تی و ده‌لێت: دواى دوو ساڵ كاركردنم له‌ دامه‌زواوه‌ میدیایی نالیا ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه‌ و هۆكاره‌كانیش زۆرن و كه‌سانێكیش هۆكاربوون، من لەداهاتوودا بەڕوونی وردەکارییەکان دەخەمەروو”.
 
ئارام به‌ختیار په‌یامنێرى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى ده‌شڵێت: من هەمیشە کەسێک بوومە کۆمێنتم لەسەر هەموو بابەتێک هەبووە، چاوەڕوانی تۆپخانەی پۆستەکانم بن لەداهاتوودا چی روودەدات لەئێن ئاڕتی ! چاوەڕوانبن.
 
هه‌روه‌ها ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ى له‌ ئینستاگرامه‌كه‌شى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌رى نوسیوێتى: دواى وازهێنانم چاوه‌ڕوانى شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى وازهێنانى كه‌رمه‌ندانى ئێن ئاڕتى بن.
 
ده‌قى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى:
 
دەست لەکار کێشانەوە
 
دوای دووساڵ کارکردن لەدامەزراوەی میدیایی نالیا بەسەرجەم بەشەکانی وەک پەیامنێرێک ئەمڕۆ دەستم لەکار کێشایەوە ، دیارە هۆکاری زۆرن و کەسانێکیش هۆکار بوون ، من لەداهاتوودا بەڕوونی وردەکارییەکان دەخەمەروو ، من هەمیشە کەسێک بوومە کۆمێنتم لەسەر هەموو بابەتێک هەبووە هۆکاری ئەوەی ئەم دووساڵە بێدەنگم بەروونی باس دەکەم ، ساڵی پار ئەم کاتە من لەزیندان بووم لەسەر ئێن ئاڕتی بەڵام ئەم ساڵ لەهەماڵ ڕۆژدا من دور دەکەومەوە ، چاوەڕوانی تۆپخانەی پۆستەکانم بن لەداهاتوودا !
چی روودەدات لەئێن ئاڕتی ! چاوەڕوانبن…
Back to top button