شاسوار عبدالواحید پارەیەکی زۆری ئاڤێستا گرووپ قەرزارە

پێشتر وێبسایتی (ئێن ئاڕ تی) و سەرجەم سایتەکانی گروپی نالیا لە لایەن کۆمپانیای ئاڤیستا کاری دیزاین و دیڤلۆپکردنی بۆکرابوو وە هۆستەکانی لە لایەن تیمی کۆمپانیای ئاڤێستاوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام لە رۆژی 2ی5ی2018 وە وێبسایتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەکانی گروپی نالیا ڕاگیراون بەهۆی پارە نەدانەوە.
 
١. وێبسایتی کۆمپانیای نالیا
http://naliagroup.com/
٢. وێبسایتی چاڤی لاند
http://chaviland.org/
٤. وێبسایتی شاسوارعبدالواحد
http://www.shaswar.krd/
٣. وێبسایتی نەوەی نوێ
http://newaynwe.com/
 
کۆمپانیای ئاڤیستا ده‌لێت:” کەناڵێ ئین ئاڕتی و کۆمپانیای نالیا ماوەیەکی زۆرە کرێی هۆستەکەیان نەداوە بەو هۆیەوە ئێمە ئاگادارمان کردونەتەوە لەلایەن دادنوسی سلێمانی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەکانی ئەو دامەزراوەیە وەستێنراوە تا قەرزەکان دەدرێتەوە”.
 
هه‌روه‌ها کۆمپانیای ئاڤیستا ده‌شڵێت:” ئەو سایتەی ئێن ئاڕ تی کە ئێستا هەیە لەلایەن ئێمەوە دیڤلۆپ نەکراوە و هۆست نەکراوە بەڵکو لایەنێکی تر ئەنجامی داوە، پێشتر بۆیە ئەم ڕوونکردنەوەیەمان نەداوە بۆ ئەوەی وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنرێت و بە سیاسی نەکرێت”.
Back to top button