ئایا كۆمهڵ لهدوای گۆڕان بیر له دروستكردنی هێزی چهكدار دهكاتهوه یان نا ؟
دوای ئەوەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پرسی دروستكردنی هێزی چەكداری خرایە بەرباس، ئێستە كۆمەڵی ئیسلامیش دڵی بۆ دروستكردنی هێزی چەكدار لێ دەدات و چاودێرێكی حزبە ئیسلامییەكانیش دەڵێت: كۆمەڵ پێشتر خاوەنی مەكتەبی عەسكەری بووە كە بەپێی پێڕەوی ناوخۆی ئەو مەكتەبە، دەسەڵاتی ئەنجامدانی كاری عەسكەری ناوخۆی هەبووە و مەكتەبەكە بۆی هەبووە كادرانی لەسەر كاری عەسكەری رابهێنێت. بەڵام چەند ساڵێك لەمەوبەر بە بڕیارێكی كۆنگرەی حزبەكە ئەو مەكتەبە هەڵوەشایەوە.
ئێستا كە كۆمەڵ و حزبەكانی تری ناڕەزای (بایكۆتچییهكان) دۆخی كوردستان بە نەگونجاو دەزانن بۆ كاركردنی خۆیان دەیانەوێ دەرفەتی دروستكردنی هێز بقۆزنەوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن چەند ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامییەوە بە ئاشكرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژە بە دروستكردنەوەی هێز دەكرێت.
فارووق عەلی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كە لە ئەكاونتی خۆی ڤیدیۆیەكی سەردەمی پێشمەرگایەتی حزبەكەی داناوە، نووسیویەتی، “ئەو كاتەی بە جەستە لاواز بووین، نە گزیمان لێ دەكرا و نە دەدۆڕاین.
هەندێك لە سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لەناو كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی نەیانشاردووەتەوە كە حزبەكەیان پێویستی بە دروستكردنی هێزی چەكدار هەیەوچونكه ههمیشه (عهلی باپیر) رابهری كۆمهڵی ئیسلامی له قسهكانیدا دهڵێت :شهرحی مار بهدار.
ترسی كۆمەڵی ئیسلامی لە دروستكردنی هێزی چەكداری ههم لە حزبەكانی تری ناوخۆی كورستانهوههمیشله كۆمهڵگای نێودەوڵەتیه،چونكه حیزبێكی ئیسلامی جیهادییه ترسی لە دروستكردنی هێزی چەكداری هەیە و سەلیم كۆیی بنایشارێتهوهو دهڵێت: “جیا لە مەترسی ناوخۆی و دەرەكی، بڕوامان نەهاتووە كە گۆڕانكاری بە هێزی چەكداری بكرێت”.
بهڵام بەهمەن تاهیر نەریمان نووسەرێكی بواری ئیسلامی سیاسی پێی وایە كە “ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت، كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی هێزی چەكداریان هەبێت، ئەوە زۆر مەترسیدارن”.
بەهمەن تاهیر نەریمان دهڵێت:” لە ئاستی نێودەوڵەتی هێزی چەكداری ئیسلامی ئەگەر دروست بكرێت راستەوخۆ دەبێتە بەشێك لە تیرۆر، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش بە ئاسانی ڕێ بە حزبەكانی ئیسلامی نادرێت هێزی سەربەخۆیان هەبێت”.