دەنگۆیەكی مەترسیدار بڵاو دەبێتەوە لەبەغدا لەبارەی یەكێتی

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی كە تاوەكو ئێستا پشت راست نەكراوەتەوە هەر لەو كاتەی مووچە و بووجەی كوردستان لەلایان مالیكیەوە بڕاوە بەشە بووجەی سلێمانی دراوە بە باڵێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
 
سەرچاوەیەك لەبەغدا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە خواكوڕكی راگەیاند دەنگۆیەكی مەترسیدار بڵاو بۆتەوە لە بەغدا و دەلێت بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو دەنگۆیە پشت راست نەكراوەتەوە، دەلێت دەنگۆكە بەم شێوەیە ” هەر لەگەڵ بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان لەلایان مالیكیەوە تاوەكو ئێستا بەشە بووجەی سلێمانی و ناوچەی زۆنی سەوز و نیلی، دراوتەوە باڵێكی یەكێتی و دەلێت ئەم دەنگۆیە بە شێوەیەكی بەرفرەوان باسی لێوە دەكرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت شێوازی پێدانی بەشە بووجە و مووچەی سلێمانی بە باڵێكی یەكێتی بەشێوەی نهێنیەو راستەوخۆ لەلایان وەزارەتی دارایەوە نیە! بەڵكو لەرێگای ناوێكی ترە بەڵام تەواوی بەشە بووجەی سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجەیە.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت ئەو بەشە بووجەیە كە باس دەكرێت دراوەتە سلێمانی لەرێگای باڵێكی یەكێتەوە وەردەگیرت و هەر لەوكاتەوە كە بووجەی كوردستان براوە چۆتە گیرڤانی باڵێكی یەكێتی.
 
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە بەشە بووجەكە زیاتر بووە لە %7ی كۆی بووجەی گشتی %17ی هەرێمی كوردستان.
Back to top button