ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌كرێدانی دوكانه‌كانی بازاڕی عه‌سری ده‌كات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردا رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر هەموو ئەو کەسانەدا بگرێتە بەر، کە مامەڵەی بە کرێدانەوە یاخود کڕین و فرۆشتن بە دوکانەکانی بازاڕی عەسری شاری سلێمانییەوە دەکەن، بەو پێیەی موڵکی پاریزگای سلێمانی یه‌.
 
لە نوسراویكدا کە وێنەیەکی بۆ “خواكوڕك” نێردراوە له‌به‌رواری ٢٨ی٥ی٢٠١٨ رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنەکەی دەکات و دەڵێت، ” زانیاریمان پێگەیشتووە، کە بەم دواییە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی عەسڕی ناوشاری سلێمانی کە موڵکی پاریزگای سلێمانییە و ساڵانە دەدەرێتەوە بە کرێ، بە نرخی خەیاڵی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانەوەی پێوەدەکرێت”.
 
رێكه‌وت زه‌كی له‌ یاداشته‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت:”کڕین و فرۆشتنەکە هەندێک جار دەکاتە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دۆلار، کە ئەمەش تەواو نایاساییەو بە گوێرەی بەندی ٩ی گرێبەستی نێوان پارێزگای سلێمانی و بەکرێگر، نابێت هیچ مامەڵەیەکی بەکرێدانەوەشی پێبکرێت، بۆیە داوادەکەم بە نوسراو پارێزگاری سلێمانی ڕابسپێرن و رێوشوێنی ئیداری و یاسایی پێویست بگیرێتە بەر بۆ ئەم بابەتە”.
 
لایخۆشییەوە، ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی داواکەی رێکەوت زەکی دەداتەوەو، داوا دەکات کە لەبەرامبەر ئەو کارەدا رێوشوێنی یاسایی و ئیداری بگیرێتە بەر”.
Back to top button