ناتۆ : ئێران هێڕش بكاته سه‌ر ئیسرائیل هیچ هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش به ئیسرائیل ناكه‌ین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له وڵاتی ئیسرائیل و ئێران لێدوانی ئاگرینی دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن, به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ به كردی كردنی لێدوانه ئاگرینیه‌كانیان, یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به ناتۆ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هیچ هاوكاریه‌كی سه‌ربازی پێشكه‌ش به ته‌لئه‌ڤیڤ ناكات.
ئه‌م قسانه‌ی ستۆڵتنبێرگ له لێدوانێكدا هاتوون كه له رۆژنامه‌ی “دێر شپیگل”ـی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتی، “ئیسرائیل هاوبه‌شێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه نه‌ك ئه‌ندام”، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، “ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئه‌ندام كه له‌ئه‌ستۆی ناتۆیه ئیسرائیل ناگرێته‌وه”.
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ گوتی، “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان نابێته به‌شێك له كیشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخۆد ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێن”.
ئه‌م لێدوانه‌ی ستۆڵتنبێرگ له‌كاتێكدان، كه گرژییه‌كانی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ته‌قینه‌وه و رۆژانه هه‌ره‌شه‌ی خوێناوی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.