پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی لاهورجه‌نگی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات
ئەمڕۆ شەمە2ی حوزه‌یرانی2018 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەچوو، بەڵام پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە لاهور جەنگی بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە، لە كاتێكدا ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتییە نەك سەركردایەتیی ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.
بەپێی ئەو وێنانە لاهور جەنگی لە ریزی ئەندامانی سەركردایەتی دانیشتووە و لە كاتی بەشداریكردنیشی لە كۆبوونەوەكەدا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە، سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی به”خواكوڕك”ی ڕاگه‌یاند:” ئەندامانی سەركردایەتی هێچ پرسیارێكیان له لاهور جه‌نگی نەكردووە نه‌یان پرسیوه‌هۆی بەشدارییەكەی چییە”.
رێواس فایەق ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی،له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه ڕاگەیاند:” كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی خراوەتە سبەی و گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكان بەردەوامی دەبێت”.
گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر دەیانەوێ‌ت دەست بەسەر تەواوی جومگەكانی یەكێتیدا بگرن، بۆیە بەشداری لاهور جه‌نگی یه‌كێكی تره له‌و هه‌وڵانه.