وەزارەتی ناوەخۆ: ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی نایاساییە
خواكوڕك
وەزارەتی ناوەخۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی نایاساییە و تاوەكو ئێستا ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانیە.
کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ واژۆیکردووە لەسەر نووسراوێكدا كە تێیدا هاتووە “هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی پارێزگای سلێمانی/ب.کارگێڕی ژمارە (9973 لە 29-8-2016) کاری پێناکرێت و دووبارە کارکردنەوە بە فەرمانی پارێزگای سلێمانی ژمارە (1912 لە 11-2-2016) لەبەرئەوەی فەرمانەکە بەپێچەوانەی یاسا دەرچووە”.
هەر بە پێی نووسراوەكە سەرپەرشتیاری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دانراون و گۆڕینیشیان لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە”.
دەرچوونی فەرمان بەناوی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت پێچەوانەی یاسایە و لەڕووی یاساییەوە تاوەکو ئێستا بەڕێز ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانییە و نابێت هیچ نووسراو و فەرمانێک ئیمزابکرێت لە شوێنی پارێزگار، چونکە دەرچوونە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکان”.