كوزه‌ڵه زۆر بخۆن ئه‌گه‌ر ئه‌م نهخۆشیانهتان هه‌یه.
كوزه‌ڵه ڕوه‌كێكی سه‌وزی پڕ گه‌ڵایه كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌ی ڕوه‌كێكی ئاوییه ،قه‌دێكی سه‌وزی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌ڵایه‌كی خڕی بچووكی سه‌وز، كوزه‌ڵه سه‌وزه‌یه‌كی ئاوی هه‌میشه سه‌وزه.”
كوزهڵە وه‌ك خۆراك به‌كار هاتووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، كۆنترین جۆری سه‌وزه‌یه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كار هاتووه، ئه‌م سه‌وزه‌یه له هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا گه‌شه ده‌كات .
سوده‌كانی كوزه‌ڵه بریتین له:-
– لەچاو سەوزەكانی تردا رێژەی ئاسنی زیاترەو بەمەش چارەسەری نەخۆشی كەمخوێنی دەكات.
– بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی سینە گەلێك بەسوودە.
– بۆ شەكرە بەسوودەو خوێن پاك دەكاتەوەو شیری دایكیش زۆرتر دەكات.
– بۆ ئەو كەسانەی جگەرەكێشن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆ ئەندامی هەناسەیان هەیە ئەوا خواردنی رۆژانەی (60) گرام لەم رووەكە بەر لەو نەخۆشیە دەگرێت.
– چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست و هەڵوەرینی قژو گەشەكردنی پێست و باشبوونەوەی زیپكە دەكات.