گوڵ وه‌نه‌وه‌شه ده‌یان سودی هه‌یه بیزانه.
وەنەوشە ئەو گوڵە بۆن خۆشە مۆرەیە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دەڕوێت، یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی به‌هۆی سوده ته‌ندروستیه زۆرهكەیەوە بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاردێت و لەزۆربەی وڵات ئەڕوێت و لەکۆنەوە بەکار هاتوە لەکوردوستانی خۆشمان دەڕوێت هەرچەند ئێستە کەمتر لەساڵانی ڕابردو ئەبینرێت.”
لە بواری تەندروستیش گرنگی زۆر بە گوڵی وەنەوشە دراوە، بەخواردنی یان بەکارهێنانی وەک گوڵ و بۆنکردنی، چەندین سودی هەیە لە گرنگترینیشیان ئەمانەن:-
_بۆنکردنی و خواردنەوەی چارەسەری تاو سەر ئێشە دەکات.
_زه‌یتى وه‌نه‌وشه به‌هۆی ئه‌و ماده ئارام كه‌روه‌ی كه تێیدایه بۆ چه‌وركردنى ئه‌و به‌شانه‌ی پێست به‌كاردێت كه به‌هۆی پێوه‌دانى مێش ومهگهزهوه توشی هه‌ڵاوسان و سوربونه‌وه ده‌بن ، وە زبری و وشکی پێست ناهێڵێت
_بۆنكردنى وه‌نه‌وشه یه‌كێكه له‌و بۆنانه‌ی ئه‌بێته هۆی زوو خه‌ولێكه‌وتن هه‌ر بۆیه ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه دره‌نگ خه‌ویان
_زه‌یتی وه‌نه‌وشه و خواردنەوەی ئاوی گوڵەکەی دهبێـَه هۆی نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پاكڕاگرتنى پێست.
_خوێن پاک دەکاتەوە و هاوسەنگی سوری خوێن دەپارێزێت، و دڵ بەهێز دەکات
_بەرگری زیاد دەکات لەبەرامبەر هەڵامەتە وەرزیەکان.لێده‌كه‌وێت به بۆنكردنى وه‌نه‌وشه به ١٥ خولهك به‌ر له چونه ناو جێگا چونكه ئه‌بێته هۆى خهولێكهوتنیان له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا.
_به‌هۆی ئه‌و ماده تایبه‌تیانه‌ی تێیدایه به‌كارهێنانى زه‌یتى وه‌نه‌وشه ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشارى ده‌رونى له مرۆڤه‌كاندا
_کرێمی گوڵەکەی بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن کە دەبێتە هۆی بوژانەوەی خانەکانی پێست و جوان کردنی پێست تەنانەت شێرپەنجەی پێست بۆ ئەکزیما زۆرباشە .
_ بەسودە بۆ کۆکەو حەساسیەتی قوڕگ ناهێڵێت و بۆ هەوکردنی سیەکان چارەسەرە .
_چارەسەری نەخۆشیەکانی میز و میزڵدان دەکات.