زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ره‌یحانه‌ بزانه‌.

ڕەیحانە بەهۆی بۆنەخۆشەکەیەوە وای کردوە کە زۆرینە خەڵک حەز بەبەکارهێنانی بکات و سودی لێ وەربگرێ بۆ بۆنکردن یان خواردنی ،وەک چا یان زەیتەکەی یان بکرێتە خواردنەوە ، وەک سەوزە یان زەڵاتە ،وەبەهەرشێوەیەک حەز بەبەکارهێنانی بکەن ، تامێكی خۆش و سودێكی زۆریشی بۆ مرۆڤ هەیە, كۆنترین گەڵای ڕووەكیە كە خاوەنی بۆنێكی بەهێزە، وە بەکار هێنراوە بۆ چارەسەر ، وە دوجار قورٲندا خوای گەورە باسی کردوەو وەک پاداشتێک بۆ بڕوادارن.”

لەوەرزی هاویندا دەڕوێت و دەتوانرێت بەوشکی هەڵبگیرێت بۆ وەرزێکی تر ،وڵاتی هیندستان بەنیشتمانی ڕەسەنی رێحانە دادەندرێت، پێش پێنج هەزار ساڵ رێحانەی‌ ڕوواندوە.

لە گرنگترین سودەكانی رێحانە بریتین لەمانە:-

1_خواردنەوەی وەک و چا یارمەتی ئاسانكردنی كرداری هەرس دەدات ، کرمی گەدە ئەکوژێت ، چارەسەرە بۆ هێورکدنەوەی کۆکە ، بۆ شیرینکردنی ئەتوانی هەنگوین بەکار بهێنیت
2_چارەسەری گەزینی مێرووی جۆراوجۆر دەكات.
3_لەش لە ژەهی پاک دەکاتەوە
4_ دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە ، سەرئێشە ناهێڵێت
5_چارەسەری خەوزڕان دەكات.
6_ یارمەتی گەشەی قژ دەدات ، وە چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەكات ،
7_لە جوانکاری دا بەکاردێت لەگەڵ گوڵاو تێکەڵ دەکرێت و دەدرێت لەپێست ، وە بۆ کێشەی زیپکەو لابردنی بەڵەکی بەکار دەهێنرێت
8_بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت ، جوینی گەڵاکەی هەوکردنی پوک ناهێڵێت .
9_ مرۆڤ لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ‌ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت ،کۆلستڕۆڵ کەمدەکاتەوە .
10_ڕێژەی توشبون بەزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
11_یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەق ئەدات .
12_دژە بەکتریایە ، وەلەش لەهەوکردن دەپارێزێت ..
13_ئەگەر لەنزیک پەنجەرەی ژورەکەت دایبنێیت مێرو نایەتە ژورەوەو وەهەم دیمەنێکی جوانی هەیەو بۆنی ماڵ خۆشدەکات…
س:Encyclopedia of herbal medicine

Back to top button