توركیا بهوهڵام هات لهسهر گرتنهوهی ئاو لهسهر عێراق.
باڵوێزی توركیا لە عێراق له بارهی گرتنهوهی ئاو بە فەرمی ڕایدەگەیەنێت.” وڵاتەكەی هیچ هەنگاوێك نانێت سەبارەت بە ڕوباری دیجلە بێ ڕاوێژكردن بە عێراق و لەوبارەوە هەموو سكاڵاكان دەگەیەنینە حكومەتی توركیا.”
فاتح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە بەغدا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی” هەموو سكاڵاكان لەسەر پرسی ئاو دەبینین، هەموو نامەكان دەگەیەنینە ئەنكەرە، لە بەر ئەوە نیە كە من باڵوێزم و ئەوە كاری فەرمی منه، بەڵكو وەك هاوڕێیەك و یەكێك لە بەغدادیەكان ئەو كارە ئەكەم”.
باڵوێزی توركیا ئهوهشی دووپاتكردۆتهوه.” كه پێویستە ئەوە بزانن توركیا بیرۆكەی كاری هاوبەشی پێشكەش كردووە كاتێك بڕیاری عەمباركردنی ئاوی لە بەنداوە ئلیسو دواخست، لەم جارەشدا پێش عەمباركردن جارێكی دیكە پیشنیاری هاریكاری كرا، پێش ماوەیەكی زۆر نزیك شانێدی هونەری عێراقی لە توركیا میوانداری كرا”.
ناوبراو ئهوشی دوپات كردۆتهوه.” توركیا یەك هەنگاو لەوبارەوە بێ ئاگاداری دراوسێ كانی هیچ كارێك ناكات و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی عێراقی لە بەشە ئاوی دیجلە و فوراتدا”.