بوومهلهرزهیهك شارێكی كوردستانی ههژاند.
دوێنێ ئیواره بوومەلەرزەیەك باشووری كەركوكی هەژاندووەو دانیشتووانی چەندین شوێنی تریش هەستیان پێی كردووە.”
بەپێی بڵاوكراوەیەكی دەزگای كەشناسی عێراقی، ئێوارەی دوێنێ شەممە 3ی6ی2018، بوومەلەرزەیەك بەهێزی (3.3) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ناحیەی رەشادی باشووری كەركوكی هەژاندووەو هاوڵاتیانی ناوچەی بەشیرو دووزخورماتوو هەستیان پێی كردووە.
ئەمەو بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوەو دەزگای كەشناسیش هیچ زانیارییەكی نوێی لەو بارەیەوە باس نەكردووە.”